ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
دڵ لەسەرخۆ چوونى پەى دەرپەى دەلیلى یارە هات عەقڵ و هۆش ئەى دڵ بکە حاذر، لەپێشە کارە هات ون بوە لەو ڕۆژەوە لێوى حەیات ئەفزاتى دى وادەبێ شەرم و حەیا، ئەى ئافەرین، ئاوى حەیات بۆ وەفاکردن بەوەعدەى هاتنى بمرە، وتى کەس نیە ئخطارى کا واهاتوە وادەى وەفات تۆ کە دەرکەوتى، مەپرسە چیى بەسەر دێ جان و دڵ حاڵەتى شەونم تەماشاکە بە وەقتى ڕۆژهەڵات گەر لەتۆ دنیا بەرى بو، قەوم و خوێشت لێ بەرین گەر بەراتى بو، هەموو عالەم بوە باب و برات ) الحذر) لەم چەرخى کەچبازە، بەڕوو چەرخانێک چەندە سوڵتان و شەهى کرد و دەکا بێ دەست و مات واعیظم پرسى، یەکێ شۆخانە جوابى دامەوە وعظى چى؟! سەر لینگە دەستاڕێ کڕەى دەستاڕى هات شێخ و گوڕڕەى مێزەرو نەقڵ و نوقوڵى هیچ و پوچ من بە گوڕڕەى یار ئەسیرم، ئەو بە کۆڵێ توڕڕەهات عەنبەرى سارا وتم زولفى، نەباتى میصرى لێو زوڵفى ئاڵۆزا، وتى لێوى کە ناوى من نەبات ئەو نەهاتن: دەردە، داغى ئەو نەهاتن: دەردەها کەس بە دەردى من نەچێ، وەک من نەبێ توشى نەهات جوان و شیرینە ئەگەر دنیا، لە ڕودا میهرەبان وەردى خارە، شەهدى زەهرى مارە، عەهدى بێ پەبات گەر بتى ئێمەت نەدیوە، بۆچى دوێنێ دەتپەرست؟ ئەى بوڕەهمەن، تۆ لەلات ئەمڕۆ کەچى وەک لاکە (لات( چاویان، ئەم ئەهلى دنیایە، ئەوندە برسییە پادشاکانى بەدەمدا یەک سەرى یەکتر دەبات ئابڕو یەکجارى چونى غونچە یەک دەم خەندە بوو گەر حەیات ئەى دڵ دەوێ، شیوەن کە ( مادام الحیات( بەر خودایە و بەس، لە شەیگانى شەقى ( مەحوى ) پەناه پەس لە غەدرى شەیگەنەت پیشە مەبە بەر کەس شکات
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**